نێچیرڤان بارزانی: هیچ لایەنێک ناتوانێت درز بخاتە پەیوەندی نێوان پارتی و سلێمانی

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2025-03-08-18:55:00 - کۆدی بابەت: 1
نێچیرڤان بارزانی: هیچ لایەنێک ناتوانێت درز بخاتە پەیوەندی نێوان پارتی و سلێمانی
هەواڵەکانی سلێمانی

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێک بۆ لایەنگرانی حیزبەکەی لە سلێمانی

سولی لایف

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لە سلێمانی ڕایگەیاند: پەیوەندییەکی تایبەتمان لەگەڵ سلێمانی هەیە و هیچ لایەنێک ناتوانێت درزی تێبخات.
 
کەرنەڤاڵی جەماوەریی بانگەشەی لیستی 190ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری سلێمانی بە بەشداریی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی ڕێکخرا.
 
ێچیرڤان بارزانی گوتارێکی پێشەشکرد و لە سەرەتای قسەکانیدا گوتی:"زۆر خۆشحاڵم کە لەشاری سلێمانی لەگەڵتان کۆ دەبمەوە، هەرجارەک کە دێمە کە سلێمانی نەک یادگاری خزمایەتی و هاوشاریم، بەڵکو پەیوەندیی دێرینی پارتی و بارزانی نەمر دێتەوە بیر هەموومان" گوتیشی: "پەیوەندی ئێمە لەگەڵ سلێمانی پەیوەندی خەبات و هاوکارییە".

نێچیرڤان بارزانی باسی لە دروستبوونی پەیوەندی نێوان پارتی و سلێمانی کرد و  گوتی: "لەکاتی شێخ مەحموود و شێخ ئەحمەدی بارزان ئەو پەیوەندییە دروست بووە، هەروەها ساڵانی سییەکان، ڕژێمی پاشایەتی بارزانی و هەڤاڵانی دوورخستەوە بۆ شاری خۆشەویستی سلێمانی، بەڵام سلێمانی بووە پەناگە بۆ بارزانی و هەڤاڵانی".
 
بە ئاماژەکردن بەوەی بارزانی نەمر هەر لەبەر خۆشەویستی سلێمانی پەیوەندی خزمایەتی و بنەماڵەیی لەگەڵ سلێمانی دروست کردووە، هەروەها ساڵی 1958 دوای گەڕانەوەی لە یەکێتیی سۆڤیەت، خێرا هاتە سلێمانی و لە ماڵی شێخ لەتیفی حەفید دابەزی بۆ گەیشتن بە خەڵکی سلێمانی و نوێکردنەوەی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵیان.
 
نێچیرڤان بارزانی  جەختی کردەوە پارتی و بارزانییەکان مێژوویەکی تایبەتیان لەگەڵ سلێمانی هەیە، |لەبەرئەوە هیچ لایەنێک ناتوانێت درز بخاتە ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ سلێمانیدا هەیە، خەڵکی سلێمانی و دەوروبەری نیشتیمانپەروەر و کوردپەروەرن، ئازادیخوازن، بۆیە دژی حکومەتی بەغدا کۆمەکی بارزانییەکان کرد، لەجیاتی ئەوەی سیخوڕیان بەسەرەوە بکەن".
 



26 بینین